{ "h-ئاسانکاری-2014-10-16T14:16:00.000Z": "ئاسانکاری", "c-ئاسۆ-2014-10-16T14:16:00.000Z-ئاسانکاری": "ئێستا کە چەند ساڵێک لە دامەزرانی ویکیپیدیای کوردی تێپەڕ بووە با پیاچوونەوەیەک بە کارەکانماندا بکەین. بە بیروڕای من زیاتر لە پێویست ھەوڵمان داوە لاسایی ویکیپیدیاکانی تر بکەین و زۆر کارەکانمان لە خۆمان قورس کردووەتەوە. زیاتر لە گشتی «دەروازەکان» و «ڕێنوێنییەکان». بۆ نموونە دەروازەکان بە شێوازێکی زۆر ئاڵۆزن کە لەوانەیە شارەزاکانیش باش سەری لێدەرنەکەن. بۆ نموونە دەروازە:جوگرافیام داناوە کە ھەر وەک وتارێکی سادەیە. ئەگەر ئێوەش پێتان باشە با ھەوڵێکی گشتی بدەین بۆ ساکار کردنی سەرانسەری ویکیپیدیا. زۆر سپاس", "c-Kushared-2014-10-16T15:23:00.000Z-ئاسۆ-2014-10-16T14:16:00.000Z": "هاوڕام - شتەکان لێرە زۆر ئاڵۆزن - بەکارهێنەری کورد تەنانەت لە ڕووکاری ویکیپیدیاش ناگات (هەیە لاکێشەی گەڕان نابینێت) چ جای لەگەڵمان بێت ، هیچ شتێک لێرە نییە کە خۆمان درووستمان کردبێت واتە لەویکییەکانی دی نەبووبێت ، پێویستە هەندێ پڕۆژەش بە کوردی کرێن وەک ویکی وتە هتد کە لەبەرژەوەندی ویکیپیدیان و باشترن لە چەند وتارێک - دیاریکردنی وتاری گرنگ و پاراستنیان لێرە نییە بەتایبەت دۆسییە کوردییەکان کەدەبوایە ئێرە ببایە سەرچاوەیەک بۆ تاکی کورد >", "c-Calak-2014-10-16T16:03:00.000Z-Kushared-2014-10-16T15:23:00.000Z": "من ئامادەی ھەر چەشنە ھاوکارییەکم. ئەم دەروازانەشم ھیندە پێ گرنگ نییە و بوون و نەبوونیشی زۆر فەرق ناکا. زۆر کاری گرنگی تر ھەیە کە دەبێ بکرێت.", "c-ئاسۆ-2014-10-16T16:47:00.000Z-Calak-2014-10-16T16:03:00.000Z": "کاک چالاک بە داخەوە ئێمە لە گرێدانی وتارەکاندا دواکەوتوین. بە داڕێژەکان و بە دەروازەکان و پۆلەکان وتارەکان دەبێ ببەستینەوە بە یەکەوە. ھەروەھا ژمارەی وتارەکانمان زۆر کردووە بەڵام زۆربەیان کۆلکەن. بە دەروازەکان دەتوانین شارەزاکانی بابەتەکان ئاگادار بکەینەوە کام وتارانە کاریان دەوێت. ھەر ئەو شتەی کە کاک Kushared ئاماژە پێ داوە بۆ دیاریکردنی وتاری گرنگ.", "h-باشترکردنی_ڕووکار_و_پەڕەی_دەستپێک-2014-10-16T12:56:00.000Z": "باشترکردنی ڕووکار و پەڕەی دەستپێک", "c-ئاسۆ-2014-10-16T12:56:00.000Z-باشترکردنی_ڕووکار_و_پەڕەی_دەستپێک": "
لە نیسانی ٢٠١١ باسی گۆڕانکاری لە پەڕەی دەستپێکمان کرد و لە شوباتی ٢٠١٢ پەڕەی دەستپێکمان بە لەبەرچاو گرتنی شێوازی ویکیپیدیای فەڕەنسی نوێ کردەوە. بەڵام ماوەیەکە بیر لە گۆڕانکاریی تریش دەکەمەوە. چەند خاڵێک ھەیە:
\nبۆ نموونە دەستپێکی Encyclopedia of Life چەند شتی باشی تێدایە پێم خۆشە ئێمەش لەبەرچاوی گرین وەک ئەوەی کە ١) بە وێنە وتارە نوێکان دەناسێنێت، ٢) دوایین بەشدارییەکانی وەک بەشێکی سەرەکیی دەستپێک داناوە، ٣) ئامارەکانی زۆر سادە و جوان نیشان داوە. ٤) لینکی بۆ بەشە سەرەکییەکانی داناوە.
\n\nزۆر پێم خۆشە ئێوەش بیروڕاکانی خۆتان بڵێن با دەستکارییەکی بنەڕەتی لە ویکیپیدیای کوردیدا بدەین کە ببێت بە نموونە بۆ زمانەکانی تریش. سپاس
", "c-Calak-2014-10-17T21:45:00.000Z-ئاسۆ-2014-10-16T12:56:00.000Z": "دەستت خۆش بێ قسەکانت زۆر ڕاستن. کاکە ھەر ویکی کوردی نییە تەواوی پرۆژەکانی ویکیمیدیا دواکەوتوون. ھەر سەرەتا نەرمامێری میدیاویکیان دانابوو بۆ پرۆژەیەکی بچووک و خۆیان نەیان دەزانی ڕۆژێک ئاوا گەورە دەبێتەوە. ئەوە ماوەیەکە خەریکن بۆ نموونە ئاگادارییان (notification) دانا و خەریکی پەرەپێدانی دەستکاریکەری دیدارین (visual editor). یان بۆ لێدوان کە بەرنامەی flowیان ھەیە بەڵام لە ھیچیاندا زۆر سەرکەوتوو نەبوون.
\nپەڕەی دەستپێک زیاتر خوێنەرانی ئاسایی تەماشای دەکەن ھەتا بەکارھێنەرانی ویکی. لەگەڵ گۆڕانکاریم و ئەمەی مام برایمم زۆر پێ نۆژەن و جوانە و دەتوانین زیاتریشی لەسەر کار بکەین.
", "c-Kushared-2014-10-18T03:14:00.000Z-Calak-2014-10-17T21:45:00.000Z": "بۆ پرسی یەکەم، نووسەرانی کورد بەھیچ شێوەیەک سوود لە سەرچاوەی کوردی نابینن لە ئینتەرنێت (ھۆکاری خۆی ھەیە کە سەرچاوەکی تاڕەدەیەک کامڵ نییە وە خۆم زانیاریم ھەبێ ھەندێکیان سوود لە ویکی ئینگلیزی دەبینن یان ئەو ویکییەی کە زمانەکەی دەزانن جگە لە کوردی) وە یان پێیان عەیبە و ئەوان وەک بەشێک لە نووسەرانی جیھانی لەگەڵ بەئەلیکترۆنیبوون نین و شارەزایی باشیشیان نییە لە بەکارھێنانی ئینتەرنێت بێگوومان ئەوە لە باشوور نازانم لە ڕؤژھەڵات، بۆیە بەڕای من بەکارھێنەری سەرەتایی یان تازە میوانێک پەڕەی دەستپێک دەکاتەوە یەک بەخۆم نزیکی ٣ ساڵە لێرەم زۆر بەی کات یەکڕاست پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان دەکەوە، ڕەنگبێ لە لە ٢٠ جار جارێک سەرێک لەپەڕەی دەستپێک بدەم بۆیە گرنگە پەڕەی دەسپێک چۆن بێت چونکە زۆری بەکارھێنەری ئاسایی دەیکەنەوە، ئێمە دەکرێ ھەندێ شتی سادەمان پێ بکرێت نەک گەورە چونکە ویکیمیدیا زۆری دەوێت تا قەناعەت دێنێت کە ستایلەکەی بۆ ھەندێ زمان و ناوچە گونجاو نییە و ستایلەکە وردە، ئەو نموونە EOL م بەدڵە چونکە شتەکان ڕوونە بەتایبەت لە بانەر و لاکێشەی گەڕان کە دووشتی سەرەکی و گرنگن کە بەکارھێنەری ماڵپەڕەکە یەکسەر بیکاتەوە بۆ یەکجاریش بێت تێبینی بانەر و لاکێشەی گەڕان دەکا بەڵام ویکی نە بانەر و نە لاکێشەی گەڕانی چاکە، سەبارەت بۆ مۆبایلیش ئەوە ویکیپێدیا بۆخۆی کارێکی چاکی کردووە بە سازکردنی ئەپڵیکەیشنی ویکی و ویکیمیدیا کۆمۆنز بۆ iOS و ئەندرۆید بەڵام ھێشتا ئەوەی ویکی ھەندێ کێشەی ھەیە چونکە لە ئاپەکان بەکارھێنەر ناتوانێت دەستی بگات بە زۆر پەڕە، حاڵی حازر ئێمە ڕەنگبێ نەتوانین زۆر گۆڕانکاری بەدڵی خۆمان بکرێت بەڵام دەکرێ بە سادەترین شت پەیامی ویکی سۆرانی بگەیەنین، ئێستا دۆستان کەمێکیش بێت دەروازەکانیان باشتر کردووە من پێشنیاز دەکەم گەر بکرێت فۆنتی دەروازەکان و وێنەکانیشیان کە لەپەڕەی دەستپێک لە سەرەوە ئاماژەدراون (ماتماتیک، تەکنۆلۆژیا، جوگرافیا ھتد...) گەورەتر کرێن چونکە گە ربەکارھێنەرێک بە گەورەیی بیبینێت ئەوە ئەگەری زۆرتری ھەیە کرتەیەکی لەسەر بکات لەوەی بەم شێوەیە بچووک بێت لەگەڵ نووسینەکانی دی تێکەڵبێت و نەیبینێت وە گەر کرتەشی کرد بەکارھێنەرەکە تۆزێکیش بێت لە ئامانجی ویکی دەگات و دەزانێت ئەمە ئینسکلۆپێدیایە، وەسەلام >", "c-ئاسۆ-2014-10-19T15:43:00.000Z-Kushared-2014-10-18T03:14:00.000Z": "من پێم وایە سێ جۆری خەڵک دێنە ویکیپیدیا. ١) خوێنەران کە کە ھیچ حەز لە بەشداری ناکەن ٢) ئەوانەی حەز ئەکەن وردەوردە بەشداری بکەن ٣) ئەوانەی کۆمەڵگای ویکیپیدیان و زۆر چالاکن. من پەڕەیەکم وەک پێشنووس بۆ دەستپێک درووست کرد و تێکۆشاوم ئەو سێ دەستە لەبەرچاو گرم. پێنج ڕیزم داناوە: ڕیزی یەک و دوو بۆ خوێنەران. ڕیزی سێیەم بۆ ھەواڵ و مێژوو کە ھەموو ڕۆژێ لینکی نوێیان ھەیە و ھان ئەدەن بۆ خوێندن و بەشداری. ڕیزی چوارەم بۆ دەستەی دوو و سێیە. و لە ڕیزی پێنجم ٣ بەشم داناوە بۆ ئەوەی نیشانی بدەین کە ویکیپیدیا چالاکە: ١)ئامارەکانی ویکیپیدیا ٢)وتارە نوێکان ٣)دوایین دەستکارییەکان. بیروڕای ئێوە چۆنە سەبارەت بەم بەشانە؟ سەبارەت بە ستایڵ و ڕەنگ و ئەوانە چی ئەڵێن؟ سپاس", "c-Min.neel-2014-10-19T15:56:00.000Z-باشترکردنی_ڕووکار_و_پەڕەی_دەستپێک": "کاکە بەڕاسی ستایلێکی جوانت داناوە، یەخوا ئەو دەستانەت خۆش بێت. من پێم وایە ئەگەر شوێنێکیش دیاری بکرێت کە ھەموو ڕۆژێک وێنەی ھەڵبژێردراو بە شێوەی ئۆتۆماتیک لە کۆمۆنزەوە پیشان بدات جوانتر ئەبێت.", "c-Calak-2014-10-19T20:48:00.000Z-باشترکردنی_ڕووکار_و_پەڕەی_دەستپێک": "کاکە بە بڕوای من باشە بەڵام ئیتر زۆر شپڕێوە.
\nسپاس.
", "c-Calak-2014-10-19T21:47:00.000Z-Calak-2014-10-19T20:48:00.000Z": "ئەمە بەکارھێنەر:ئاسۆ/Destpêk3 پێشنیاری منە دەکرێ باشتر بکرێ. سپاس.", "c-ئاسۆ-2014-10-20T06:59:00.000Z-Calak-2014-10-19T21:47:00.000Z": "کاک چالاک گواستنەوەی دەقی وتووێژەکان ھەرچەندە لە شوێنی خۆیاندا نەبن کارێکی ھەڵەیە! ئێستا وا دەردەکەوێت کە جەنابت قسەکانت کردووە و بە ناوی ئێمەوە ئیمزات کردووە. بە بیروڕای من ئەمە زیاتر باسێکی تەکنیکیە و پەڕەی دەستپێک نموونەیەکە لەو شوێنانە دەتوانین باشتریان بکەین. چەن خاڵ لەسەر دەستپێک: ١) وێنەی ھەڵبژێرراو بۆ جوانی نییە بەڵکوو ھاندەرێکە بۆ وتارەکانی تر کە واتە وێنەی خۆگەڕ ئەو کەڵکەی نیە بۆمان. ٢) لینکی پرۆژە خوشکەکان کە ھیچیان بە سۆرانی نین بۆ دەبێ ئەوەنە گەورە بن لە دەسپێکا؟ ٣) بەشی سەرپەڕەکەش فەرقی ئەوەیە کە لۆگۆی تێدا نییە. ویستم لۆگۆ لە بەشی ناساندنی ویکیپیدیا دابنێم. وتم با ئەوەنە دووپات نەبێتەوە. ٤)کێشەی دواین گۆڕانکارییەکانم دۆزیوەتەوە. بەم زووانە چاکی ئەکەمەوە.", "c-Calak-2014-10-20T21:38:00.000Z-ئاسۆ-2014-10-20T06:59:00.000Z": "ھەڵە نییە زۆریش گونجاوە. ئەمە شتێکی باوە (en:WP:Text move بخوێنەوە) و تەنیا بۆ ئەوەی کێشەکەی وتت ساز نەبێت پێویستە لە کورتەی دەستکاریدا بنووسی دەقەکەت لە کوێوە و بۆ کوێ گواستووەتەوە کە منیش ھەر وام کردووە و . بەشی تەکنیکی بۆ باسکردنی کێشەی داڕێژەیەک، ئامرازێک یان مۆدیوولێک و پەرەپێدانی ئەمانە دانراوە. ئەمەی جنابت تەنیا پێشنیارێک بوو بۆ ئاڵوگۆڕێک لە پەڕەی دەستپێکدا.
\nکوا خۆ کەس نەیوتووە وێنەی ھەڵبژێردراو بۆ جوانییە. ئەمە بەشێکی سەرەکی پەڕەی دەستپێکە و ناکرێ ئاوا ھاسان و سووک بڕیاری لەسەر بدەی و بیسڕینەوە. وێنەی خۆگەڕ کاتی بەکارھێنەران ناگرێ و ئەگەر لەگەڵی نی ئەوە خۆمان وەک جاران دایدەنێین. بۆ ئەوانی تریش ھیچ با کورتی بکەمەوە وا باشترە ئیتر بیروڕای خۆمان نەنووسین. زۆر سپاس.
", "c-ئاسۆ-2014-11-11T16:03:00.000Z-Calak-2014-10-20T21:38:00.000Z": "ماوەیەک سەرقاڵ بووم و ئەم بابەتەم لە بیرکردبوو. وێنەی ھەڵبژێرراویشم پێ زیاد کرد. ھیوادارام ئێستا بە دڵتان بێت: بەکارھێنەر:ئاسۆ/Destpêk. ئیتر با ماوەیەک ئەمە بێت بزانین بەشداربووان چی ئەڵێن. (@چالاک: ئەو Text move ە سیاسەتی ڕەسمیی ویکییدیا نییە و بە بیروڕای من گونجاویش نییە.)", "c-Calak-2014-11-15T20:57:00.000Z-ئاسۆ-2014-11-11T16:03:00.000Z": "وەڵڵا کاک ئاسۆ گیان بە بڕوای من ھێشتا کاری دەبێ لەسەر بکرێ. بۆ نموونە ئەگەر باسی کاروباری جوانکاریش نەکەین لە بەشی وتارە نوێکاندا نووسراوە «بەکارھێنەر:Bakykurdish (دانەر: Bakykurdish)» کە دروست نییە. پێشنیاری تریشم ھەیە وردەوردە بچینە پێش.", "c-Calak-2014-12-12T12:33:00.000Z-باشترکردنی_ڕووکار_و_پەڕەی_دەستپێک": "کاک [[بەکارھێنەر:ئاسۆ|ئاسۆ] ویستم بیگوێزمەوە دیتم وتارە نوێکان و دوایین دەستکارییەکان لە کار کەوتوون. ئەوە بۆ؟", "h-بەڕيوبەرایەتی-2015-04-01T09:10:00.000Z": "بەڕيوبەرایەتی", "c-Min.neel-2015-04-01T09:10:00.000Z-بەڕيوبەرایەتی": "سڵاو لە بەشداربووانی ویکیپیدیایی کوردی ناوەندی.\nبەڕيزان ماوەیەکە ئەم ویکیپیدیای ئێمە بێ بەڕێوبەر کەوتووە و کاکە چالاکی ئازیز کە ماوەیەکی زۆرە ئەرکی لە ئەستۆ گرتووە، دیار نییە و کارەکان وا لە پێش ناچێت. سەرەتا ھیوادارم کاکە چالاک ساق و سڵامەت بێت و بە زوویی بەگەڕێتەوە لامان، بەڵام تا ئەو کاتە ئەبێت کارێک بکەین. پێشنیاری من بۆ ئەم دۆخە ئەوەیە کە سێ بەڕێبەری نوێ دەستنیشان بکەین جا تکایە ھەر کەسێک توانایی و کاتی ھەیە بێت و کاندید بێت و ناوی ھەر لێرەدا بنووسێت ھەتاکوو ھەڵبژاردێن بکەین.@Kushared:،@Pirehelokan:
\n\n
من خۆم کاندید دەبم و تکا لە بەڕێز پیرەھەڵۆ و کوشەیردیش دەکەم کاندید بن.
", "c-Pirehelokan-2015-04-01T19:34:00.000Z-بەڕيوبەرایەتی": "بۆیە لەگەڵتم و هیوادارم بەم کارە ویکیی سۆرانی بەرەو بەهێزتر بوون و باشتر بوون بڕوات.\nلێرە دەتوانی سەیری ئاماری ویکییەکان بکەی \nئەم جۆرە بانگ کردنەش بڕێک جار کار ناکات. لەگەڵ ڕێز،
", "c-Kushared-2015-04-02T14:57:00.000Z-Pirehelokan-2015-04-01T19:34:00.000Z": "دەستتان خۆش منیش لەگەڵ بوونی بەڕێوبەری نوێم بەس بۆ ژمارە ئەوە نازانم ڕێگەمان پێدەدەن بەڕێوبەر زۆربکەین یا نا، گەر دەرگا کرایەوە منیش خۆم کاندید دەکەم بەس ئەو حەفتەیە لەبەر تاقیکردنەوەکان ڕەنگە سەرهێڵیم کەمبێتەوە. لانی کەم بتوانین چەند مافیکی دی بەدەستبێت بۆ بەکارهێنەرە بڕواپێکراوەکان >", "h-چۆن-2015-04-17T13:53:00.000Z": "چۆن", "c-95.159.109.99-2015-04-17T13:53:00.000Z-چۆن": "چۆن بتوانم كه بنوسم له ناو ويكيبيديادا", "h-گەورە_کردنەوەی_font-size-2015-05-19T05:53:00.000Z": "گەورە کردنەوەی font-size", "c-ئاسۆ-2015-05-19T05:53:00.000Z-گەورە_کردنەوەی_font-size": "سڵاو. قەبارەی دەقی وتارەکان لە چاوی ویکیپیدیاکانی تر وردترە. ھەروەھا زۆربەی وتارەکانیشمان کۆلکەن و بچووک بوونی فۆنتەکەش ئەونەی تر کڵۆڵیان ئەکات. با نەختێک font-size گەورەتر بکەینەوە. ھەروەھا بۆشایی نێوان دێڕەکانیش کەمە و خوێندنەوەی کەمێ زەحمەتە. بیروڕای ئێوە چییە؟", "c-Kushared-2015-05-19T07:47:00.000Z-ئاسۆ-2015-05-19T05:53:00.000Z": "هاورام، فۆنتەکە لەسەر کۆمپیوتەر زۆر وردە ئەمە نەک زیانی بۆ وتارە کۆڵکەکانە بەڵکوو بۆ درێژەکانیشە کە بۆ خوێندنەوە لەبار نییە بۆ بۆشاییەکرش هەمان شت >", "h-جۆری_فۆنت-2015-07-16T14:01:00.000Z": "جۆری فۆنت", "c-Sarchia_Banokay-2015-07-16T14:01:00.000Z-جۆری_فۆنت": "پێشنیاری گۆڕینی فۆنتی ئێستای ویکیپیدیا دەکەم، بەڕای من فۆنتی باشتر ھەن، کە خوێندنەوەی وتارەکان ئاسانتر دەکەن و شێوەیەکی ڕێکوپێکتریشیان لەوەی ئێستا (Tahoma) ھەیە، من پێشنیاری فۆنتی (Droid Arabic Naskh) دەکەم، ئەم فۆنتە لە ئێستادا بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ماڵپەڕە کوردییەکان و نووسراوەکانی حکوومەت و سیستمەکانی مۆبایل بەکار دەبرێت، گەر ئێوەش ڕاتان لەسەر بێت و بکرێت، با ئەو فۆنتە جێگیر بکەین. یانیش ئامرازێک زیاد بکەین کە بەکارھێنەر بە ویستی خۆی لە چەند فۆنتێک یەکێکیان ھەڵبژێرێت. (لەم وێنەیە بڕوانن).", "c-Diyako_kazm-2015-07-16T15:11:00.000Z-Sarchia_Banokay-2015-07-16T14:01:00.000Z": "داوا دةكةم بةشيكيتر بو كتيب بكةبنةوة بة ناوي (كتيبخانة) ...... ببورن ناوي ئةو شوينة نازانم جي بيدةلين بةلام مةبةستم لاي نوسراوةكاني(ميزوو.جوكرافيا.هتد) لة دةسبيكدا ... سوباس بو وةلامدانةوة — ئەم لێدوانە لەلایەن زينه ر واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان) .
\n.سوباس بو وةلامدانةوة بلام ويكيكتيب زماني كوردي تيدا نية؟
\n\n.جون بتوانم ناوي خوم لةكاتي بلاو كردنةوةي بابةتيكي نوي؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن زينه ر واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
\nسڵاو بابەتێكم به ناوى پێنووس پاشەكەوت كرد بەڵام له بۆكسى گەڕاندا هيچ شتێك بەو ناوەوه نيه
", "c-Sarchia_Banokay-2015-07-23T13:16:00.000Z-زينه_ر-2015-07-23T12:37:00.000Z": "سڵاو، مەبەستت ئەمەیە (پێنووس)، لەوانەیە ھۆی نەدۆزینەوەکەت لە ئەنجامی ھەڵەی ڕێنووست بووبێت یان ناستانداردیی کیبۆردەکەت. ئەگەر ھەر پرسیارێکی ترت ھەبوو لە (ویکیپیدیا:پرسگا) بی پرسە، ئێرە تایبەتە بە پێشنیارەکان.", "c-Kushared-2015-07-23T13:43:00.000Z-Sarchia_Banokay-2015-07-23T13:16:00.000Z": "بەڕێز تۆ وتارەکەت بەناوی بینوسی نووسیبوو کە لەڕێنووس تەواو هەڵەبوو ئێستا وتارەکەت ماوە لەژێرناوی (پێنووس) وەک کاک سەرچیاش ئاماژەی پێکردووە >>", "h-چەند_پێشنیار_و_سەرنجێک-2015-07-26T13:11:00.000Z": "چەند پێشنیار و سەرنجێک", "c-Sarchia_Banokay-2015-07-26T13:11:00.000Z-چەند_پێشنیار_و_سەرنجێک": "جارێ ھەر ئەوانەم لەبیرن، گەر شتێکی ترم تێبینی کرد، ھەر لێرە ئاماژەی بۆ دەکەم.
", "c-Pirehelokan-2015-07-26T16:51:00.000Z-Sarchia_Banokay-2015-07-26T13:11:00.000Z": "بۆ فۆنتەکە پێشتر وڵامم داوە، بۆ دانانی ھۆنراوە لە پەڕەی دەستپێکدا لەگەڵی نیم، چون ئێرە ئینسایکلۆپیدیایە نەک ماڵپەڕی ئەدەبی یان شتی تر. ئینجا ویکیپیدیاش یاسا و ڕێسای تایبەتی خۆی ھەیە. ئەگەرچی من خۆم زۆر حەز بە شێعر و بەتایبەت شێعری کوردی ئەکەم، بەڵام ئەم کارە بە باش نازانم. پێشتر دەنووسرا سۆرانی ئیستە دەنووسرێت کوردیی ناوەندی. من کوردیی ناوەندی بە زانستی تر دەزانم تا سۆرانی. ئەو پرسیارەی لە سەر کواڵیتی و گرنگیی وتارەکان کردت منیش بۆم گرنگ بوو سەیری ئێرە بکە. ئینجا سەیرێکی ئێرەش بکە خراپ نیە و زۆریش بەکەڵکە. ژمارەی گەڕانەکانی بۆ ھەر وتارێک تێدایە لە ھەر ویکییەکدا. بەڵام ویکیی سۆرانیی تێدا نیە! بۆچی؟ خۆت تا ڕادەیەک دەزانی بۆچی. بەڵام ڕەنگە بتوانین زیادی بکەین پێی. ڤیدیۆیەکی فێرکاریم دروست کردبوو کە ئەگەر دەرفەت بوو بە زوویی لە یووتووبدا باری دەکەم. سپاس بۆ پێشنیارەکانت. لەگەڵ ڕێز", "c-Sarchia_Banokay-2015-07-26T18:15:00.000Z-Pirehelokan-2015-07-26T16:51:00.000Z": "دانانی ھۆنراوەم تەنیا وەک نموونەیەک ھێنایەوە، زۆرتر مەبەستم ئەوەبوو ھەندێک چاکسازی تێدا بکەین، بۆ فۆنتەکەش نازانم دەبێت کێشەکان چیی بن؟ سەبارەت بە ناوی ویکیپیدیا پێشتر تەنیا دەنووسرا (کوردی) ھیچکات نەمدیوە بنووسرێ سۆرانی. بۆ کوالیتی و گرنگی وتارەکانیش مەبەستم داڕێژەی پەڕەی وتووێژ نەبوو، مەبەستم ئەم نیشانانەیە (وێنە) یان ئەمە (وێنە). ئەو لینکەی دووەمیش (http://stats.grok.se) نازانم بۆ وەڵامی کامە پرسیارمت دانەوە، باش تێنەگەیشتم.", "c-Pirehelokan-2015-07-27T05:51:00.000Z-Sarchia_Banokay-2015-07-26T13:11:00.000Z": "بۆ ئەو جۆرە پلەبەندییەی کە فەرمووت وەک بەڕێز چالاک وتبووی ئەشێ خۆمان بیکەین و وابزانم پێویستمان بە بۆتێکیش ھەبێت. سەیرێکی ئێرە بکە. ئەو بەستەری ئامارەکانیشم بۆ ئەوە دانا کە گرنگیی ھەر وتارێکی ویکیپیدیا بە ژمارەی گەڕانەکانی دیاری دەکرێت. ھەرچەند وابزانم ئەشێ لە بنکەدراوەیەکدا لە شوێنی تردا ئەو ئامارانە پارێزرابێتن و ئەو بەستەرە تەنیا ئینترفەیسێکە بۆ بەکارھێنەران.", "h-پێشگری_(ئەل)_بۆ_ناوە_عەرەبییەکان-2015-08-24T18:29:00.000Z": "پێشگری (ئەل) بۆ ناوە عەرەبییەکان", "c-Diyar_se-2015-08-24T18:29:00.000Z-پێشگری_(ئەل)_بۆ_ناوە_عەرەبییەکان": "سڵاو هاوڕێیان،
\n\nپێویستە کە ئەم کێشەیە یەکلایی بکەینەوە هاوڕێیان، تکایە ڕای خۆتان بڵێن دەربارەی ئەوەی کە پێشگری (ئەل) (بە عەرەبی: ال) بۆ ناوە عەرەبییەکان دابنرێت یان نا، بۆ نموونە بنووسرێت ئەلخەوارزمی یان خەوارزمی یاخود ئەلکیندی یان کیندی.
\n\nبەڕێزان (ئاسۆ، Min.neel، KovanBarzinji، Diyako kazm، Sarchia Banokay، Kushared، پیرەھەڵۆ) تکایە ئێوەش ڕای خۆتان بڵێن.
", "c-Kushared-2015-08-24T19:08:00.000Z-Diyar_se-2015-08-24T18:29:00.000Z": "بەڕای من نەنووسرێت باشترە، بەس هەندێک وتار باوبووە دەبێت بنووسرێت نموونەی ئەلجەزیرە و ئەلقاعیدە هتد... >", "c-ئاسۆ-2015-08-25T09:55:00.000Z-Diyar_se-2015-08-24T18:29:00.000Z": "ناڵێم ببێت بە پێوەر بەڵام ئەگەر چاوێکمان لە ناوەکەی لە ویکیپیدیای فارسیشەوە ببێت خراپ نییە.", "c-Sarchia_Banokay-2015-08-25T10:23:00.000Z-ئاسۆ-2015-08-25T09:55:00.000Z": "بەڕای من بەکارھێنانی (ئەل) لەگەڵ ناودا شتێکە پەیوەندیی بە زمانی عەرەبییەوە ھەیە و پێویست ناکات بی گوازینەوە بۆ کوردی، ناوەکە بێ (ئەل) ئاسانتر گۆ دەکرێت لەسەر زار. بەڵام وا باشە ھەموو کاتێک ڕەوانەکەرێکی بۆ درووست بکرێت، بۆ (ئەل+ناوەکە).", "c-Diyako_kazm-2015-08-25T11:13:00.000Z-Sarchia_Banokay-2015-08-25T10:23:00.000Z": "بەڕای منیش پێویست بە نووسینی ناکات، ئەتوانین بۆ دڵنیا بوون لەوەی بنووسرێ یا نا سەیری چەند ویکیێکی تر بکەین وەکوو کاک ئاسۆ وتی ویکی فارسی باشە بۆ ئەمە.", "c-Pirehelokan-2015-08-25T17:55:00.000Z-Diyar_se-2015-08-24T18:29:00.000Z": "بڕیار وایە نیشانە و ڕەنگ و بۆنی زمانی بێگانە نەھێنرێتە ناو کوردییەوە. بەڵام بە یەکجاریش بڕیاری لە سەر نادرێت و بڕێک جار پێویستە ئەو ئەلە عەرەبییە بنووسرێت.", "c-Min.neel-2015-08-28T16:56:00.000Z-پێشگری_(ئەل)_بۆ_ناوە_عەرەبییەکان": "منیش وەکوو پیرەهەڵۆ پێم وایە نابێت ڕەنگی زمانی تر بێتە ناو کوردی بەڵام بڕیارێکی هەمیشەیی بوونی نیە و دەبێت هەندێک جار یاساکانمان بنووشتێنینەوە.", "h-فێرکاریی_ویکیپیدیا": "فێرکاریی ویکیپیدیا", "h-فێرکاریی_ویکیپیدیا_2-2015-09-01T18:26:00.000Z": "فێرکاریی ویکیپیدیا", "c-Pirehelokan-2015-09-01T18:26:00.000Z-فێرکاریی_ویکیپیدیا_2": "@Sarchia Banokay:، ڤیدیۆیەکی فێرکاریی ویکیپیدیا ھەیە، لە ناوەندی ڤەژین گیراوە. بەڵام بە داخەوە دەنگی کەمە! تکایە بە ھێدفۆنەوە گوێی لێ بگرن بزانن چۆنە؟ بە داخەوە کات نەبوو دەنگەکەی دروست بکەم. ئەمە ڤیدیۆکە لە یووتووبدا", "h-بەستەری_وتاری_هەڵبژێردراو-2015-12-01T20:30:00.000Z": "بەستەری وتاری هەڵبژێردراو", "c-Imkurd-2015-12-01T20:30:00.000Z-بەستەری_وتاری_هەڵبژێردراو": "سڵاو، لە پەڕەی دەستپێکی ویکیپێدیا کە کلیک دەکەی لەسەر وتاری هەڵبژێردراو دەچێتە ویکیپیدیا:وتاری_ھەڵبژێردراو پێموایە کەسێک کە هیچ شارەزاییەکی وای نەبێت لە ویکیپێدیا چاوەڕوان دەکات کە بچێتە وتارە هەڵبژێردراوەکە خۆی (بۆ نموونە لە ئێستادا: پیرەمێرد).", "h-چوونە_ژوورەوە-2016-02-04T11:48:00.000Z": "چوونە ژوورەوە", "c-Calak-2016-02-04T11:48:00.000Z-چوونە_ژوورەوە": "بەرێزان دەڵێن چی ئەم وشەیە لە ڕووکاری ویکیپیدیادا بکەین بە چوونە ناوەوە؟ ھەر دەووکیان ھەر باون بەڵام من چوونە ناوەوەم پێ باشتر چون بۆ ھەموو کوردیک مانایەکی ھەیە بەڵام چوونە ژوورەوە وا نییە. لە ھەندێک شوێن ھەر شێوەزاری سۆرانیی خۆمان بچۆ ژوورەوە یان بچۆ سەرەوە. بەڵام چوونە ناوەوە لای ھەموو کوردیک ھەر یەک مانای ھەیە.", "c-Épine-2019-05-14T20:16:00.000Z-Calak-2016-02-04T11:48:00.000Z": "لە کوردیدا شێوەخەتێکی تایبەت و دیاریکراومان نییە، تا لێرە و لە شوێنەکانی تر پشتی پێ ببەسترێ، و کوردی پێ بناسرێتەوە. ئەو فۆنتانەی ھەنە زۆربەیان لە فارسی و عەرەبی وەرگیراون، و لە ھەر شوێنەی جۆرە فۆنتێ بەکاردێ.
\n\nلەبارەی فۆنتی نووسینی لۆگۆی ویکیپیدیای کوردی، لە نووسینە کوردییەکان کەم بەکارھاتووە. ئەمن پێشنیاری گۆڕینی دەکەم، ھەم شێوەکەی ئەوەندە جوان و ڕێک نییە، و ھەم خوێندنەوەکەشی زۆر خۆش نییە، بەتایبەتی نووسینی (ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد).\nلۆگۆیەکم ئامادەکردووە و پێشنیاری دانانی ئەویان دەکەم، گەر ھەر کەسێکی تریش شتێکی وای دروستکردووە یان دەیەوێ دروستی بکات، با لێرە بیخاتە ڕوو و بڕیارییان لەسەر بدەین. |
", "c-Kushared-2016-03-03T14:44:00.000Z-Serchia-2016-03-03T14:26:00.000Z": "دەستخۆش منیش هاوڕام لەگەڵ گۆڕینی و ئەوەی داتناوە ڕوونترە لەوەی ئێستا دانراوە، بەتایبەت وشەی ئینسایکڵۆپیدیا زۆر بەسەریەکەوە نووسراوە ... بزانین بەشداربووەکانی دیکە چی دەڵێن. >", "c-Diyako_kazm-2016-03-03T14:50:00.000Z-Kushared-2016-03-03T14:44:00.000Z": "دەستخۆش، منیش هاوڕاتم، ئەم خەتەی لە لۆگۆکە دا هەیە ، زۆر جوانە، با ڕا وەرگرین و بزانین چ دەبێ؟!", "c-Diyar_se-2016-03-03T15:56:00.000Z-Serchia-2016-03-03T14:26:00.000Z": "دەستخۆش بە ڕای منیش پێویستە ئەو لۆگۆیە گۆڕانکاری تێدا بکرێت. نموونەکەی تۆ جوانە بەڵام ئەگەر ئەتوانی چەند دانەیەکی تر بە فۆنتی جیاواز دروست بکە تا دانەیەکیان هەڵبژێرین.", "c-Calak-2016-03-03T16:29:00.000Z-Diyar_se-2016-03-03T15:56:00.000Z": "منیش پێم خۆشە بیگۆڕین بەڵام گۆڕینەکەی ئاوا ھاسان نییە. ئەو قۆنتە حەتمەن دەبێ مۆڵەتنامەکەی ئازاد بێ دەنا ناتوانین بە کاری بھێنین. سپاس.", "c-Serchia-2016-03-07T13:22:00.000Z-Calak-2016-03-03T16:29:00.000Z": "کەواتە ھەمووان ڕازین لەسەر گۆڕینی. لەبارەی مۆڵەتنامەکەوەیە دڵنیانیم، بەڵام ناوەندی بڵاوکەرەوەی فۆنتەکان، بەخۆڕایی لەسەر ئینتەرنێتی داناون، و ھەموو کەسێ ئازادە لە دابەزاندنیان و بەکارھێنانیان. |", "c-Calak-2016-03-07T15:29:00.000Z-Serchia-2016-03-07T13:22:00.000Z": "دانان بەخۆڕایی و مۆڵەتنامەی ئازاد دوو شتی جیاوازن. ئەگەر مۆڵەتنامەکە ئازاد نەبێ خودی خاوەنی فۆنتەکەش بڵێن ئازادن بۆ بەکارھێنانی ناتوانین بە کاری بھێنین. ئەم فۆنتەی ئێستا ئەگەرچی خۆم پێم جوان نییە بەڵام مۆڵەتنامەکەی ئازادە بۆیە بەکارھاتووە. سپاس.", "c-Serchia-2016-03-07T16:00:00.000Z-Calak-2016-03-07T15:29:00.000Z": "لەوەی ئێستا کە جوانترە، بەڵام مەرج نییە ھەر ئەوە بەکاربێنین. پێشنیاری چی دەکەن؟ ئەوە دابنێین یان چەندێکی تریش ئامادە بکەین. |", "c-Calak-2016-03-07T21:19:00.000Z-Serchia-2016-03-07T16:00:00.000Z": "بەڵێ منیش پێم جوانترە. تکایە ھەر چی دروستی دەکەی حەتمەن مۆڵەتنامەکەی لەبەر چاو بگرە. بە کورتی لە فۆنتێک بگەڕە مۆڵەتنامەکەی ئازاد بێ دەنا ناتوانین بە کاری بھێنین. دەبێ حەتمەن لۆگۆکەش وەشانی SVGی ھەبێت. سپاس.", "h-فەیسبووک-2016-07-30T15:43:00.000Z": "فەیسبووک", "c-Serchia-2016-07-30T15:43:00.000Z-فەیسبووک": "سڵاو، بەڕێزان وەک دەزانن ئێستا بڵاوترین ماڵپەڕەکان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن، لەوانەش فەیسبووک، تویتەر، ... زۆر کۆمپانیا و ماڵپەڕ ھەوڵی پەیاکردنی ھەوادار و خۆناساندن دەدەن لەڕێی ئەو تۆڕانەوە. من لێرەوە پێشنیاری ناساندنی پەڕەیەکی فەیسبووک دەکەم وەک پەڕەی فەرمیی ویکیپیدیای کوردی، ویکیپیدیای ئینگلیزی و ئەوانی دیش پەڕەیان لە فەیسبووک ھەیە. خۆشبەختانە پەڕەیەکی کوردیش ھەیە (لەم بەستەرە) کە کاک (@Diyar se:) دروستی کردووە و پێوەی ماندوو بووە. پەڕەکە زیادتر لە ٦٠٠٠ لایکی ھەیە، کار بۆ ناساندی ویکیپیدیا و بڵاوکردنەوەی وتارەکانی دەکات. من و کاک @Kushared: لەگەڵ کاک دیار لە پەڕەکە بەڕێوەبەرین، دەمانەوێت پەڕەکە بکەین بە پەڕەی فەرمی ویکیپیدیای کوردی، لە پەڕەی پەیوەندی و پەڕەی دەستپێک ئاماژەی پێ بدرێت، ماوەیەکیش وەک ئاگادارییەکەت لە سەرەوەی ویکیپیدیا دەربکەوێت. ھەر بەڕێوەبرێکی تر یان بەکارھێنەرێکی باوەڕپێکراوی تریش دەیەوێت ببێت بە بەڕێوەبەری و کاری تێدا بکات، با داوا بکات. |
", "c-Kushared-2016-07-30T17:05:00.000Z-Serchia-2016-07-30T15:43:00.000Z": "دەستی کاک دیار خۆشبێت بۆ کردنەوەی بەڵام من خۆم بێلایەن دەبم لەوەی لەویکیپیدیا بەستەری ئەو پەیجەی فەیسبووک دابنرێت یان نا. بەڵام پێمباشە گرنگی بەو پەڕەیە زیاتربدەین و شێوازی ناساندنی ویکیپیدیا و پێشموایە تا ئێستا سوودی باشی هەبووە ئینشاڵا لەپلانی خۆمدایە چەند ڤیدیۆیەکی باش بۆ ناساندنی زیاتری ویکی درووستبکەم بەتایبەتی بۆ ئەو پەیجە چوونکە پێموایە هێشتا ڕووکاری ویکیپیدیا ئاڵۆزە و پێویستە خەڵکی زیاتر و ئاسانتر لەویکیپیدیا تێبگەن >", "c-Diyar_se-2016-08-04T20:01:00.000Z-فەیسبووک": "پێویستمان بە Proposed deletion ھەیە. ئەم تاگە لە سڕینەوەی خێرا گونجاوترە بۆ بڕێک لە وتارەکان.
", "c-Lost_Whispers-2017-03-19T07:20:00.000Z-Pirehelokan-2017-03-19T06:20:00.000Z": "بەڕێوەبەرانی بەڕێز: @Calak: @Kushared: یان ھەر بەڕێوەبەرێکی چالاکی تر: تکایە یەکێکتان دەتوانن ئاڵای بۆت ببەخشن بە بەکارھێنەر:AlaaBot؟ ئەم بۆتە لەلایەن @علاء: کاری پێ دەکرێت و ئەو یارمەتیمان دەدات لەگەڵ ھەندێک کاروباری تەکنیکی. تکایە بە زووترین کات گەر توانیتان ھەستن بەم کارە. ھەر لەسەر وتووێژی بەکارھێنەر خۆی زیاتر وتووێژ لەسەر بابەتەکە کراوە گەر زیاتر ویستتان بزانن بۆچی پێویستە ئەم کارە بکرێت. زۆر سوپاس.—
", "c-Kushared-2017-04-15T13:42:00.000Z-Lost_Whispers-2017-04-14T16:20:00.000Z": "پێدانی ئاڵای بۆت لە دەسەڵاتی بەڕێوبەردا نییە لە دەسەڵاتی ستیواردەکانە، لێرە داواکاری پێشکەشبکەن ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)/بۆت >", "h-پرۆژەی_WikiLove-2017-05-09T01:41:00.000Z": "پرۆژەی WikiLove", "c-Lost_Whispers-2017-05-09T01:41:00.000Z-پرۆژەی_WikiLove": "ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت: \nبەڕێوەبەرانی بەڕێز: @Pirehelokan: @Kushared: @Calak: @Serchia: @Aza: @Min.neel: و گشت بەشداربووانی تر: من پێشنیار دەکەم کە ویکیخۆشەویستی یان WikiLove بۆ ویکیپیدیاکەی ئێمەش زیاد بکرێت، ئینجا ھەر ئەم ساڵ بێت زۆر باشتر دەبوو! بە بڕوای من کە سەیری ویکیپیدیاکانی تر دەکەم ویکیخۆشەویستی زۆر ھانی بەشداربووانی تر دەدات بۆ بەردەوام بوون لە دەستکاریکردن و باشترکرشنی ویکیپیدیا، شتێکی زۆر باشە بۆ دەربڕینی دەستخۆشی بۆ بەشداربووانی تر. منیش بە باشی دەزانم کە ئێمەش ھەمان بێت چوونکە وای بۆ دەچم ئەو کات ڕێژەی بەشداربووانە چالاکەکان زۆر زیادتر دەبێت و ئاسانتر دەبێت مامەڵەیان لەگەڵ بکەین و ھانیان بدەین بۆ بەردەوام بوون. سەیری میدیاویکی بکەن بۆ زانیاری لەسەر پرۆژەکە، ئەمەش بەستەری داگرتنی کۆدەکان و ئیکستێنکشنەکەیە، ئێوە لەسەر ئەمە ڕاتان چییە؟—
", "c-Serchia-2017-05-10T16:54:00.000Z-Lost_Whispers-2017-05-09T01:41:00.000Z": "دڵنیانیم لەوەی ئەمە بتوانێت شتێکی وا لە ویکیپیدیا بگۆڕێ! بەڵام بوونیشی بە شتێکی خراپ نابینم، لە ویکییەکانی تر بینیومە و بەکارم ھێناوە. دەکرێت ئێمەش ھەمان بێت.", "c-Lost_Whispers-2017-05-10T17:19:00.000Z-Serchia-2017-05-10T16:54:00.000Z": "ئەگەر ئێمە دەستخۆشی خۆمان بۆ بەشداربووانی تر دەرببڕین و دڵنیان بکەینەوە کە بەشدارییەکانیان بۆ ھیچ نەبووە ئەوە زیادتر ھەوڵ دەدەن کە چالاک بن، من بۆ خۆم وا دەستم پێ کردووە، لە سوپاسێکی ئاواوە بووە.—", "c-Calak-2017-06-30T10:51:00.000Z-Lost_Whispers-2017-05-10T17:19:00.000Z": "بۆ ئەمە دەبێ ھەموو پەیامەکانی بکەینە کوردی و ئەمەش کارێکی ئاسان نییە. من خۆم دژایەتیم نییە ھەبوونی قازانجیشی نەبێ زەرەری نییە.", "c-Lost_Whispers-2017-06-30T11:16:00.000Z-Calak-2017-06-30T10:51:00.000Z": "ئەوە بێگوومان ئەرکی سەرشانی من دەبێت گرنگ دەنگ بدەن و داواکارییەکە پێشکەش بکەن!—", "h-دەنگەکان-پرۆژەی_WikiLove-2017-06-30T11:31:00.000Z": "دەنگەکان", "c-Calak-2017-06-30T11:31:00.000Z-دەنگەکان": "سڵاو بەڕێزان، @Serchia: و @Calak: و ھاوڕێیانی تر. ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ سەرچیا باسی داڕێژەی {{ھەتیو}}مان کرد لەسەر پەڕەی وتووێژەکەم. کاک سەرچیا وتی کە تاگەکان لەسەر وتارەکان زۆربوون و ناشرین دەبن. ئێستا من پێشنیاری ئەوە دەکەم کە ئەم تاگە، و ھی {{بێ پۆل}} و {{بێ سەرچاوە}} و، داڕێژە ھاوشێوەکانی تر، بە شێوەی ئایکۆنی سەر پەڕە (Top icon) دەربکەوێت و پۆلێکیش لەگەڵیا بێت بۆ کۆکردنەوەی ئەو پەڕانە، بە ھەمان شێوەی {{نیشانی بارکەر}}، بۆ نموونە. ئەم بیرۆکەیەتان پێ چۆنە؟ ◂
", "c-Épine-2017-07-12T21:47:00.000Z-Épine-2017-07-03T19:53:00.000Z": "مادام دژ نییە، ھەفتەیەکی تر وای لێ دەکەم.--◂ ", "c-Calak-2017-07-21T17:42:00.000Z-Épine-2017-07-12T21:47:00.000Z": "بۆ ئەمە من زۆر دڵنیا نیم.", "c-Épine-2017-07-21T17:45:00.000Z-Calak-2017-07-21T17:42:00.000Z": "ئێستا من وام لێ کردوون. ئێستا وتارەکان شێوەیان خاوێنتریشە. ئەگەر وا بەڕێوەنەچوو وەک جارانی لێ دەکەینەوە.سڵاو بەڕێزان من دەمەوێت ئاگادارتان بکەمەوە لە هەڵەیەک بەدڵنیاییەوە ئێوەش بینیوتانە، زۆربەی کات کاتێک لەسەر فیلمێک یان کتێبێک کە باسی چیرۆکەکە دەکات دەنووسرێت \"چیڕۆک\" وە ئەمە لەگەڵ سۆرانی یەک ناگرێتەوە هیوادارم چارەسەرێکی بۆ بکەن
", "c-Épine-2017-07-04T03:47:00.000Z-صلصة_صويا-2017-07-04T01:52:00.000Z": "من پێم باشە ھەموو بکرێن بە «چیرۆک.» ◂ ", "c-Kushared-2017-07-04T11:01:00.000Z-Épine-2017-07-04T03:47:00.000Z": "ئەگەر پێشنیاری دیکەت هەیە بیخەڕوو، کە دەڵێی چیڕۆک ئەوە خەڵک زیاتر تێدەگات کە چ شتێک لەژێرییەوە نووسراوە. >", "c-Calak-2017-07-04T11:26:00.000Z-Kushared-2017-07-04T11:01:00.000Z": "من بیستوومە چیڕۆک ھەڵەیە و دەبێ بنووسرێ چیرۆک بەڵام ھۆکارەکەی نازانم. چیرۆک لە چییەوە ھاتووە؟ ئەگەر لە «چڕین» بێ چیڕۆک دروستترە بەڵام دەتوانێ ھیچ فڕی بە چڕینەوە نەبێ. ھەتا ئێتیمۆلۆجی وشەکە نەزانین ناتوانین بەدڵنیاییەوە بڕیار بدەین.", "c-صلصة_صويا-2017-07-04T13:30:00.000Z-چیرۆک": "من پێم باشە کە \"چیرۆک\" دابنرێت، هۆکاری ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەکارهێنەرانی ویکیپیدیای کوردی ناوەندی کوردی باشوورن، مەبەستم ئەەیە بەگشتی لەلایەن کوردەکانی باشووری کوردستان بەکار دێت", "c-Épine-2017-07-04T14:47:00.000Z-صلصة_صويا-2017-07-04T13:30:00.000Z": "سڵاو بەڕێزان. بۆ مافی «suppress redirect» ھاتوون «گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەر»یان داناوە کە وەرگێڕانێکی نادروستە و نووسینیشی وەڕسکەرە و درێژە بۆ ناوی مافێک. من پێشنیار دەکەم بکرێتە «خامۆشکەری ڕەوانەکەر» کە لە ناوە ئەسڵییەکەوەی نزیکترە و کورتتر و باشتریشە. ئەگەر ناوی باشتر نەبێ٥، دەتوانین ئەوە دابنێین. ڕاتان چییە؟--◂
", "c-ئارام_بکر-2018-05-28T23:08:00.000Z-Épine-2018-05-28T22:50:00.000Z": "ئمممم... کەسیان پاشگرەکانی (-or, -er, -ist)ـیان پێوە نییە و ھەرسێکیان فرمانن؛ گوێزەرەوە، خامۆشکەر، و ڕەوانەکەر گشتیان ناوی کەس یان شتێکن. -- ⇐", "c-Épine-2018-05-28T23:11:00.000Z-ئارام_بکر-2018-05-28T23:08:00.000Z": "جا قەیچێکە؟ ئەوەندە کێشەیەکی گرنگ نییە ئەمە، ناوەکە وەرگر دەگرێتەوە.--◂", "c-Calak-2018-08-14T08:18:00.000Z-Épine-2018-05-28T23:11:00.000Z": "خامۆشکردن نابێتە suppress. بۆ نموونە تۆ پێش کۆخینی خۆت دەگری باش. بەمە دەڵێن suppress. ئایا دەتوانی بڵێی من کۆخەکەم خامۆش کرد؟ ئەو کاتە کە ئەو مافە دانرا شتی وا لە ئینگلیزیدا نەبوو بۆیە ئەمە وەرگێڕانی ئینگلیزی نییە. ئە ئێستاش کە لەوێدا دانراوە پێیان دەڵێن Page mover.", "c-Épine-2018-08-14T15:32:00.000Z-Calak-2018-08-14T08:18:00.000Z": "دەی کە وایە با بیکەینە گوێزەرەوەی پەڕە.--◂", "c-ئارام_بکر-2018-08-14T20:48:00.000Z-Épine-2018-08-14T15:32:00.000Z": "سڵاو بەڕێوەبەران و ئەندامانی ویکیپیدیا. پێشنیازی دروستکردنی گرووپێکی ویکیمیدیا (User Group) دەکەم بۆ بەکارھێنەرە کوردیزمانەکان. ئامانج لەو کارە، زیاتر بەیەوەکەوەبەستنەوەی بەکارھێنەران، بەرەوپێشبردنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا، و ھاندانی خەڵکییە بۆ بەشداریکردن. دەتوانین چەند ھەفتە جارێک، بە شێوەی وۆرکشۆپی سەرھێڵ، یان یەکتربینینی ڕاستەوخۆ کێشەکانمان بخەینە بەرباس و چارەسەرییان بۆ بدۆزینەوە. بۆ بەرچاوڕوونی، تەماشای ئەم دوو گرووپە بکەن؛ ئەمە و ئەمە . بەو ھیوایەم بتوانین گرووپێکی لەم چەشنە دروست بکەین.
", "c-Épine-2018-10-04T18:10:00.000Z-Serchia-2018-10-04T15:33:00.000Z": "بەڕای من پێویستە یاسایەک دابنرێت کە وتارێک نابێت ڕێیپێبدرێت کە لە هەزار پیت کەمتر بێت چونکە لەوە کەمتر زانیاری نییە.ڕاسان ١٦:٠٠، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
\nسەرکەوتوو نەبوو
\nسڵاو لە ھەمووتان: @ئارام بکر: @Kushared: @Aza: @Pirehelokan: @Calak: @Serchia: @Amine yousefi:@RealRojSerbest: @Rebin galaly: @Hevi: @Paraw: @Hastyar Abdullah: @Arya sarhan: @Akam Nawzad: @Akam Aziz 18: و ھەموو بەکارھێنەرانی تر. وەک دەزانن ئێستا لە ویکیپیدیا بەشداریکردن لە وتووێژ زۆر قورسە، ئەم فۆرماتەی ئێستا وتووێژی بە شێوەیەک قورس کردووە کە ڕەنگە ھەندێ جار وتووێژەکان بە ئامانج نەگەن و بەکارھێنەران سارد دەکاتەوە، لەلایەکی تر بۆ بەکارھێنەرە نوێکان قورسە کە فێربن بە نموونە واژوو دانێن یان نووسینەکەیان بە دانانی کۆلن جیا بکەنەوە و ھەندێکیشیان ھەر نازانن چۆن وەڵامی وتووێژ بدەنەوە و دەچن سەرێک یان ئاستێکی نوێ دروست دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی لێدوانێک. جگە لە ھەموو ئەمانە، ئەم سیستمەی ئێستا بۆ بەکارھێنەرە پێشکەوتووەکانیش وەڕسکەر و قورسە، بە تایبەت ئەوانەی لەسەر مۆبایل دەستکاری ویکیپیدیا دەکەن، بۆیە داواکارم لە ئێوە کە بۆچوونی خۆتان بە لەگەڵ یان دژ دەرببڕن بۆ چالاککردنی تایبەتمەندیی بێتای لێشاو لە ویکیپیدیاکەی ئێمە. چۆن ئەم تایبەتمەندییە ھاوکارمان دەبێت لە ئاسانکردنی وتووێژ؟
\n\n\n\nئەگەر ئێوەش وەکوو من ھەموو ئەمانە بە باش دەزانن، تکایە لە خوارەوە ڕای خۆتان دەرببڕن. دەتوانن لێرە زانیاریی تەواوتان دەست بکەوێت یان بەدواداچوونی زیاتر بکەن ئەگەر ویستتان. ئەوەش گرنگە کە بڵێم ئەم تایبەتمەندییە بە شێوەیەکی بنەڕەتی لەسەر وێبگەی میدیاویکی کارا کراوە. زۆر سپاس ئەگەر وتووێژەکەتان تا ئێرا خوێندۆتەوە و ھیوادارم بێوەڵام نەبن چوونکە ئەمە گۆڕانکارییەکی زۆر سوودبەخش دەبێت ئەگەر جێبەجێ بکرێت. تکایە ھەوڵیش بدەن جگە لە دەنگی لەگەڵ و دژ ڕا و بۆچوون و پرسیارەکانتان بنووسن. ھەر پرسیارێک ھەیە لە بەشی لێدوان بنووسن و باشترین ھەوڵ ئەدەم بۆ وەڵامدانەوەیان.--◂
", "h-لەگەڵ_2-لێشاو-2019-05-31T15:26:00.000Z": "لەگەڵ", "c-Kushared-2019-05-31T15:26:00.000Z-لەگەڵ_2": "